ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

تۆخێل: مانچستەر یۆنایتد یادگاریەكی بە ئازارە بۆ ئێمە

یاریگا: تۆماس تۆخێل ، ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێی وایە یانەكەی ئێستا تەواو جیاوازە لەو كاتەی بە مانچستەر یۆنایتد دۆڕان.

لە ساڵی 2018, پاریس بەدوو گۆل لە ئۆلد ترافۆرد لە مانچستەری بردەوە بەڵام لە یاری گەڕانەوە یانەكەی سۆلشایەر بە سێ گۆڵ یاریەكەیان بردەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان لە چامپیۆنسلیگ تۆخێل ووتی: ئەوە یادەوەریەكی باش نیە بۆ ئێمە، بەڵام ئێستا زۆر شت گۆڕاوە، زۆر شتی نایابمان ئەنجامداوە لە چامپیۆنسلیگی وەرزی پێشوو.

هەروەها ووتیشی: ئێستائێمە نابێت بیر لە ڕووداوەكانی ڕابردوو بكەینەوە، پێوویستە دووبارە خۆمان بسەلمێنینەوە، دەبێت ئەوە بسەلمێنین كە دەتوانین ئەو كۆمەڵە سەختە تێبپەڕێنین.

سەبارەت بە ئیدینسۆن كاڤانی ووتی: گۆڵكاری مێژووی پاریسە ، ئەو یاریزانێكی نایاب و كەسایەتیەكی بەهێزی هەیە ، شتێكی سەیر دەبیت لێرە بە درێسی یانەیەكی دیكەوە بیبینین، ئەو یەكێكە لە باشترین هێرشبەری ژمارە 9 لە جیهاندا، هیوادارم ئەوەش بسەلمێنێت بەلام نەك بەرامبەر ئێمە.

وابڕیارە پی ئێس جی ڕووبەڕووی شەیتانە سورەكان ببێتەوە، لە هەفتەی یەكەمی كۆمەلەكان لە یاریگای تایبەت بە پاریس.

بابەتی زیاتر

Back to top button