ئینگلتەراگرنگترین

ئەگوێڕۆ سزا نادرێت دوای کاردانەوە نامۆکەی بەرامبەر ناوبژیوانی یاریدەدەر

یاریگا – دوای ئەوەی سێرجیۆ ئەگوێڕۆ ڕەخنبەران کرا بەهۆی شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر ناوبژیوان سایان مەیسی-ئێلیس، ئێستا ڕۆژنامەی گاردیان ڕایدەگەینێت کە یاریزانی ناوبراو سزا نادرێت.

لە یاریەکەی نێوان ئارسناڵ و مانچستەر ستیدا، لەوکاتەی ناوبژیوانی یاریدەدەر بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئارسناڵ دەدات، ئەگوێرۆ دەستی کردە سەر ملی ناوبژیوان، ئەویش وەک کاردانەوەیەک پاڵێکی بچووکی پێوەنا.

بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان، لەوکاتەی لە یاریەکەدا ئەگوێڕۆ نە کارتی زەرد نە سووری وەرگرتووە بۆ ئەم ڕەفتارەی، هیچ پێداچوونەوەیەک بۆ ڕووداوەکە ناکرێت، بەوپێیەی ناوبژیوانان لەنێو یاریەکەدا بە پێویستیان نەزانیوە و ڕووداوەکەیان بە ئاسایی وەرگرتووە.

میدیاکانیش هەر بەزوویی ئیدانەی ئەم کاردانەوەی ئەگوێڕۆیان کرد بەتایبەت کە بەرامبەر ناوبژیوانێکی ئافرەت بوو، بەڵام گواردیۆلا بەرگری لە ئەگوێڕۆ کرد و گوتی “ئەمە سێرجیۆ ئەگوێڕۆیە، یەکێکە لە باشترین ئەو کەسانەی دەیانناسم”.

https://www.youtube.com/watch?v=P4NvyXUzRME

بابەتی زیاتر

Back to top button