ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: لە تواناماندایە خولی ئیتاڵی ببەینەوە

یاریگا: زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و یاریزانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ، دووپاتیكردەوە كەوا یانەكەی لە توانایدایە نازناوی خولی ئیتاڵی بباتەوە.

ئەیسی میلان توانی دێربی میلان لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئینتەر میلان بباتەوە.

لە چاوپێكەوتنیدا لە دوای بردنەوەكەیان لە ئینتەر ئیبرا ووتی: ئێمە تینووی بردنەوە بووین لە دێربی، ڕووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوومەوە تاوەكو بتوانم بەشداری دێربی بكەم، هەرگیز نەئەكرا لەو یاریە ئامادە نەبم.

هەروەها ووتیشی: سەبارەت بە بردنەوەی خولەكە، هەلێكمان لە بەردەستە و متمانەمان بە تواناكانمان هەیە بتوانین بەدەستی بهێنین.

لە كۆتایشدا ووتی: هەست بە تەواو كامل بوون دەكەم، من لە ئەوانی دیكە گەورەترم و زیاتر ئەزمونم هەیە، وا یاری دەكەم وەك ئەوەی لە بیستەكانی تەمەنم بم، هیچ كەس ناتوانێت بموەستێنێت، لە ڕووی جەستەییەوە بە شێوەیەكی نایاب یاری دەكەم.

شایەنی باسە لە ساڵی 2012ەوە ئەیسی میلان نەیتوانیوە نازناوی خولی ئیتاڵی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button