ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

پۆچەتینهۆ چارەنووسی کەین بۆ یارییەکەی ئەجاکس ئاشکرادەکات

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ راهێنەری یانەی تۆتنهام رەتیدەکاتەوە هاری کەین ئامادەبێت بۆ یارییەکەی ئەجاکس لە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان.

کەین لە قۆناغی پێشووی هەمان پاڵەوانێتیدا پێککرا و لەوکاتەوە نەگەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی یانەکە و هاندەرانی بەهیوابوون بتوانێت بەرامبەر ئەجاکس بەشداربێت، بەڵام راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە وتی “‘کەین ئێستا باشە و کەمە کەمە مەشقەکان دەکات و چارەسەری سروشتی وەردەگرێت بەڵام هەرگیز ناتوانێت بۆ قۆناغی گەڕانەوەی بەرامبەر ئەجاکسیش بەشدارنابێت”.

بەمەش رەنگە تەنها لەباری گەیشتنی تۆتنهام بە یاری کۆتاییدا  کاپتنەکەیان بتوانێت بەشداربێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button