ئیسپانیا

دیست: هیچ كێشەیەكم لەگەڵ كومان نیە و هەوڵ دەدەم لە میسیەوە زۆر شت فێر بم

یاریگا: سێرجینۆ دیست، یاریزانی نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ڕونالد كومانی ڕاهێنەری یانەكە نیە.

سێرجینۆ دیست لە هۆڵەندا لەدایك بووە و دایكی هۆڵەندیە و باوكی ئەمریكی  ،پێشتر لە لایەن كومانەوە داوای لێكرا یاری بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا بكات بەڵام
هەڵبژاردەی ئەمریكای هەڵبژارد.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا یاریزانە نوێیەكەی بلاوگرانا ووتی: هیچ هەست بە پەشیمانی ناكەم ئەو كاتەی هەڵبژاردنم كرد لە نێوان هۆڵەندا و ئەمریكا و ئەمریكام هەڵبژارد، پێم ووت نامەوێت یاری بۆ هۆڵەندا بكەم و دەمەوێت لەگەڵ ئەمریكا بەردەوام بم.

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ووتی: كاتێك پێیان ووتم بە خۆمم ووت واو من یاڕی بۆ بارسێلۆنا دەكەم، شتێكی زۆر نایاب دەبێت بۆ من كە دەبمە یەكەم یاریزانی ئەمریكی یاری بۆ بارسا بكەم، شانازی بەوەوە دەكەم و دەمەوێت شتی گەورە بۆ ئەم یانەیە بەدەست بهێنین.

” زۆر كەس پێیان ووتم كەوا وەرزێكی دیكە لە ئەیاكس بمێنمەوە و خۆم بەرەو پێشەوە ببەم پاشان پەیوەندی بە بارساوە بكەم ، بەڵام من ئەوەم هەڵبژارد ، خەونم ئەوە بوو یاری بۆ یانەیەكی گەورە بكەم”.

هەروەها ووتیشی: باشترین یاریزانی جیهان لێرەیە، ئەو میسیە، پێوویستە شتانێكی زۆری لێوە فێر بم، بەردەوام سەیری ڤیدیۆكانی میسیم دەكرد لە یوتیوب چونكە ئەو باشترینی جیهانە.

شایەنی باسە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا سێرجینۆ دیست بە بڕی21 ملیۆن یۆرۆوە ئەیاكسی بەڕەو بارسێلۆنا جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button