ئینگلتەرا

ڕکابەرییەکانی دوو جەمسەرەکەی شاری مانچستەر لەسەر ڕاهێنەری نوێ دەستی پێ کرد

یاریگا- هەردوو یانە گەورەکەی شاری مانچستەری ئینگلتەرا، سیتی و مان یو، چاویان لە دەستنیشان کردنی شوێنگرەوەیە بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکانیان و، هەردوو یانەش ماوریسیۆ پۆچێتینۆیان کردۆتە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی، مان سیتی چاوەڕێی کۆتا هەڵوێستی پیپ گواردیۆلا دەکات کە داخۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس نوێ دەکاتەوە یاخود نا، هەر بۆیە لە بارێکدا ئەگەر پیپ نەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە لە 2021 کۆتایی دێت، ئەوا پۆچێتینۆ بە باشترین شوێنگرەوەی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەزانن.

هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، مانچستەر یونایتدی ڕکابەریشیان، جگە لەوەی دەنگۆیەک هەیە بۆ سپاردەوەی پۆستەکە به ڕایان گیگز، خواستەکەی دیکەیان هەمان ئامانی مان سیتیە کە ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکەی سپێرس بهێننه ئۆڵدترافۆرد لە شوێنی ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەر.

گرفتی ڕاهێنەرە نەرویجیەکە لەگەڵ مان یو، بریتی نییە لە نوێکرداەوەی گرێبەست، وەک ئەوەی سیتی لەگەڵ گواردیۆلا هەیەتی، بەڵکو ئەگەرچی سەرەتایەکی نایابەوە لەگەڵ مانچستەر دەستی پێ کرد، بەڵام ئەنجامەکانی ئەم دواییانەی جێی هیوای یانەکە نییه و سیناریۆکانی دەستپێکی وەرزی نوێ، موژدەبەخش نییە بۆ هاندەران و کارگێڕی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button