ئه‌مریکا

ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجامداوە

یاریگا: ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یاری ژمارە 102ی بە درێسی بەڕازیلەوە ئەنجامدا.

ئەستێرەكەی پاریس دوای ئەنجامدانی یاریەكەی ئەمڕۆ پێش گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەكە كلاودیۆ تافارێل كەووت و بوو بە پێنجەم یاریزان زۆرترین یاری بۆ سامبا ئەنجام بدات.

ڕیزبەندی ئەو 10 یاریزانەی زۆرترین یارییان بە درێسی سامباوە كردووە:

  1. كافۆ                           142 یاری
  2. ڕۆبێریۆ كارلۆس            125 یاری
  3. دانی ئەلڤێس                118 یاری
  4. لوسیۆ                         105 یاری
  5. نەیمار                         102 یاری
  6. تافارێل                        101 یاری
  7. ڕۆبینهۆ                        100 یاری
  8. جیلما سانتۆس               98 یاری
  9. ڕۆناڵدۆ                         98 یاری
  10. ڕۆناڵدینهۆ                     97 یاری

هەڵبژاردەی سامبا بە ئەنجامێكی گەورە و پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە پۆلیڤیای بردەوە و پێشەنگی ڕیزبەندی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی ئەمریكای باشوری گرتووە بە جیاوازی گۆڵ لە پێش ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button