بازاڕی گواستنه‌وه‌

“بەڵێ، بارسێلۆنا، ڕیاڵ و مان سیتیش لاوتارۆیان دەویست”

یاریگا- بریکاری لاوتارۆ مارتینێزی ئەو ڕاستیانە ئشکرا دەکات کە جگە لە بارسێلۆنا، نە گەورەکانیتری ئەورووپا ئەو هێرشبەرەیان ویستووە، بەڵام ئامادە نەبوونە ئەو نرخە بدەن لەسەر هێرشبەرەکە دانراوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ TNT Sportsی ئەرجەنتینی، ئالبێرتۆ یاکوی، بریکاری گۆڵکارەکەی ئازۆری دەڵێت: “بارسا، ڕیاڵ و مان سیتی هەموویان لاوتارۆیان دەویست بەڵام لە کۆتاییدا ئاکامی نەبوو. لە ئێستادا دوو ساڵیتری لەگەڵ ئینتەر ماوە و لەو ئانوساتەی بازاڕی گواستنەوەکان دادەخرێت، دادەنیشین و لەگەڵ ئینتەر میلان قسە دەکەین.”

نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە 111 ملیۆن یۆرۆیە و، بە گوێرەی قسەکانی بریکارەکەی هیچ کام لەو یانانە ئەو نرخەیان نەداوە بۆ گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button