ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەمڕۆ زلاتان دوایین پشکنینی کرد

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلان ئیتاڵیا ئەمڕۆ پشکنینەکانی دەرکەتووە کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاری بووە و دەتوانێت لەگەڵ هاوڕێیەکانی دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە.

یاریزانەکەی رۆسێنەری ئەمڕۆ لە تویتێکدا بڵاویکردەوە دوای دوو هەفتە زیاتر توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دواجار پشکنینەکانی نێگەتیڤ دەرچوون و لە پەتا جیهانیەکە رزگاری بووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەو ماوەیە، چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ هاوڕێیەکانی لە یانەکەی دەست بە ئامادەکارییەکانی بکاتەوە.

زلاتان لەو ماوەیەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ بوو، لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتین کرا و راهێنانی تایبەتی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button