ئیسپانیا

زلاتان: پۆشینی درێسی بارسێلۆنا خەونی هەموو یاریزانێکە

یاریگا

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەفسانەی بەناوبانگی پێشووی هەڵبژاردەی سوید لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵیباس لە زۆر بابەتی جیاواز دەکات.

سەرەتا سوڵتان لەبارەی ژیانی منداڵی خۆی دەڵێت

لەبیرمە هەمیشە یاری تۆپی پێم دەکرد و لە قوتابخانە زۆر باش بووم. بۆ هەر شوێنێک بچم تۆپێکم لەگەڵ بوو و توانای هەڵگرتنی تۆپم باشبوو. تەنانەت ئەگەر ئەو کاتە خەڵک پێیان بڵێم تۆ باش نیت، من گرنگیم پێ نەدەدا

چوون بۆ ئەیاکس

سەرەتا بۆ من قورس بوو بەراورد بکرێم لەگەڵ یاریزانێکی گەورەی وەک ڤان باستن. ئەوە یەکەمجار بوو لە دەرەوەی سوید یاریی بکەم، بەتەنیا و لە ژێر فشارێکی زۆردا یاریم کرد. هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون کە هەموو ڕۆژێک لە یاریگادا سیحر بکەم، بەڵام من ئامادە نەبووم. لەساڵی دووەمدا شتەکان زۆر باشتر بوون و تا ساڵی سێیەم بووم بە سەرکردە.

لەبارەی چوونی بۆ بارسێلۆنا

چوونە بارسایلۆما خەونی هەمووان بوو لەو کاتەدا. لە ئینتەر هەموو شتێکم بەجێهێشتبوو و ویستم گەشە بکەم و باشتر بم. شەش مانگییەکەمی بارسا بە باشی بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر کەش و بیری ئەو تیپە گۆڕا. یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر لە چامپیۆنزلیگ، ئەگەر VAR هەبوایەهەموو شتێک بە شێوەیەکی جیاواز دەڕۆیشت

بابەتی زیاتر

Back to top button