ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام ژمارەیەكی كریستیانۆی یەكسان كردەوە

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە درەوشاندنەوە و بۆ جارێكی دیكەش یانەكەی رزگار كرد.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری خیتافی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە خولەكی 11ی یاریەكەدا بۆرخا مایۆرال گۆڵی یەكەمی خێتافی كرد و پاشان لە خولەكی 47 خۆسێلو گۆڵی یەكسان بوونی مەدریدە كرد و لە خولەكی 95 جود بێڵینگهام گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد.

بە پێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بێڵینگهام بوو بە یەكەم یاریزانی مێژووی ریال مەدرید بتوانێت 5 گۆڵ لە چوار یاری سەرەتای خۆیدا بكات لە خولی ئیسپانیا لە دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ.

هەروەها جودی چوارەم یاریزانی مێژووی خولی ئیسپانیایە لە چوار یاری سەرەتادا گۆڵ بكات لە دوای هەریەك لە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و سیسك فابریگاس.

بەو بردنەوەیە ریال مەدرید كۆی خاڵەكانی بۆ 12 خاڵ بەرزكردەوە و لە سەرجەم یارییەكاندا براوە بووە و خاڵی تەواوی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button