ئینگلتەرا
سۆلشایەر: گەورەی دی خیا لە بیر ناكەین، یەكسان بوون لەگەل چێڵسی دادپەروەرانە بوو
یاریگا- ئۆلێ گونار سۆلشایەر ڕاهێنەری مانچستەر یۆنایتد دووپاتیكردەوە ئاستی یانەكەی لە گێمی دووەم بەرامبەر چێڵسی خراپ بووە و بەرگری لە گۆڵپارێزەكەی دەكات.
لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە سۆلشایەر ووتی: ئامانجمان بردنەوەی یاریەكە بوو، بە شێوەیەكی باش دەستمان پێكرد، چەند هەلێكی گۆڵكردنمان لەدەستدا، بەڵام لە گێمی دووەم ئاستمان وەك پێوویست نەبوو.
ڕاهێنەری شەیتانە سورەكان بەردەوام بوو ووتی: یاریەكی ئاست بەرز بوو هەردوولا شایستەی بردنەوە بوون یەكسان بوون ئەنجامێكی دادپەروەرانە بوو، پێوویستە ئەو یاریانەی ماومانە ئەنجامەكان ڕاست بكەینەوە.
سەبارەت بە هەڵەكەی دی خیا ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ووتی: ئەو گەورەیە، زۆری پێشكەش بە یانەكە كردووە، من متمانەم بە تواناكانی هەیە.