مۆندیال

ئیسپانیا و پوروتوگال دەیانەوێت میوانداری مۆندیالی 2030 بکەن

هەردوو وڵاتەکە ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان

یاریگا – سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لویس روبیالێس و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال ئەمڕۆ لە شاری لشبۆنە ڕایگەیاند کە داواکاری خۆیان بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٣٠ پێشکەش دەکەن.

لەمبارەیەشەوە روبیالێسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند:

تۆپی پێ وەرزشێکە، ئامرازێکە کە دەکرێت لە کاتە سەختەکاندا بەکاربهێنرێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو سەختیانە. کاتێک بیرمان لە میوانداریکردنی مۆندیال کردەوە، هیچ هاوبەشێکی باشترمان لە پورتوگال شک نەبرد.

شایانی باسە ئەم داواکاریەی پورتوگال و ئیسپانیا دەبێتە حەوتەمین داواکاری بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٣٠.

بابەتی زیاتر

Back to top button