ئه‌وروپا

فەرمی: پاریس سان جێرمان هێرشبەرێكی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا: یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند كەوا گرێبەستیان لەگەڵ مۆیس كین هێرشبەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی كردووە بۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەكان.

بە پێی بەیاننامەكەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆیان ڕایانگەیاند كەوا هێرشبەرە 20 ساڵانەكەیان گواستوەتەوە یانە فەڕەنسیەكە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێك.

مۆیس كین لە هاوینی 2019 لە یوڤێنتوسەوە ڕۆشتە ئێڤەرتۆن بەرامبەر 27 ملیۆن یۆرۆ و توانی تەنها 2 گۆڵ تۆمار بكات لە كۆی بەشداریكردنی لە 33 یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button