ئینگلتەرا

وڵڤێرهامتن گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکەی بۆ چوار ساڵیتر نوێ کردەوە

یاریگا- یانەی وڵڤرهامتنی ئینگلیزی لەگەڵ ڕاول خیمینێزی گۆڵکاری گەشتنە ڕێککەوتن بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی نێوان.

وۆڤڵز لە پێگهی فەرمی خۆیانەوە نوێ کردنەوەکەیان ڕاگەیاند و هێرشبەرە مەکسیکیەکە تا 2024 یاریزانی ئەو یانەیە دەبێت.

خیمینێز ساڵی 2018 بە شێوەی خواستن لە بەنفیکای پورتوگالیەوە ڕووی کردە ئەم یانە ئینگلیزیه و وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد کاتێک توانی لە 55 یاری سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 27 گۆڵ تۆمار بکات و پاسی 10 گۆڵیش بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button