ئینگلتەرا

لامپارد ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر هەوڵی تامی ئەبراهام بۆ جێبەجێ کردنی لێدانی سزا

 یاریگا- فرانک لامپارد قسەی لەسەر ڕووداوەکەی تامی ئەبراهام کرد کاتێک تەقالای جێبەجێ کردنی دووەم لێدانی سزای چێڵسی کرد بەڵام لەلایەن سیزار ئازپیلیکوێتای کاپتنەوە تۆپەکەی لێ زەوت کرا و دیسانەوە درا بە جۆرنینهۆی پسپۆری یەکەمی کارەکە، ئەوەش لاوە ئینگلیزیەکەی زویر کرد.

دوای یارییەکە، لامپارد گوتی: “لە ژووری خۆگۆڕین شتەکە چارەسەر کراوە. منیش ئاوا سەرکردەم دەوێت لە نێو یاریگادا و ئەگەریش تامی ویستبێتی جێبەجێی بکات ئەوە بۆ ئەوەی بووە گۆڵ تۆار بکات یان هەرشتێک. من سوپاسی پەرۆشییەکەی دەکەم، یاری کردنەکەی شایەنی ئەوە بوو گۆڵ تۆمار بکات. بەڵام یاسامان هەیە بۆ ئەوە و نابێت پێشێل بکرێت، مەگەر تەنها کاتێک تیمەکه ئاسوودەیە یاخود یاریزانێک بە جێبەجێ کردنی هاتریکی پێ تۆمار بکات، ئەویش من بڕیار دەدەم.”

بە بردنەوەیان لەو یارییە 4-0 لە کریستاڵ پاڵاس، بلووز دووەم سەرکەوتنی خۆیان بردەوە لە کۆی چوار یاری خولەکە و لەئێستادا خاوەنی حەوت خاڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button