کوردستان

تووشی نەخۆشیەكی دەگمەن بووە

یاریگا:

فاتح حەمەخان تایبەت بۆیاریگانێت دەدوێت.
ئا:ئاکۆهەولێری

ڕاهێنەری بەنێوبانگی کوردستان و عێڕاق کاپتن ( فاتح حەمەخان ) کەخزمەتێکی زۆری وەرزشی کوردستان کردووە چ وەک یاریزان یاخود ڕاهێنەرێکی دیاری یاریگان باری تەندروستی باش نیە وتوشی نەخۆشیەکی دەگمەن بوەو واپێدەچێت هەمان نەخۆشی یاریزان ( دیارڕەحمان)ی هەبێت لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆیاریگانێت دەدوێت و دەڵێت:
( نزیکەی ساڵێکە بەهۆی نەخۆشیەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێنم، دوایین جار بۆپشکنین سەردانی وڵاتی لوبنانم کردووەو ئەنجامەکانی باش نین، دوای خودا داواکارم لەلایەنی پەیوەندیدار ئاوڕێکی جدیم لێبدەنەوەو بۆئەوەی چارەسەری ئەم نەخۆشیە گرانەم بکەم و جارێکی تر بگەڕێمەوە بۆخزمەتکردنی وەرزشی ئەم وڵاتەو بەقاچەکانم ڕێبکەمەوە،چونکە ئێستاش سەرەتای نەخۆشیەکەمەو ڕەنگە چارەسەری ئاسانتربێت لەدەرەوەی وڵات)

بابەتی زیاتر

Back to top button