ئیسپانیاگرنگترین

ڕیاڵ مەدرید پێكانی هازاردی ڕاگەیاند

پێكان بەرۆكی ئەستێرە بەلجیكیەكە بەرنادات!

یاریگا: یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی جارێكی دیكە پێكانی ئیدین هازاردی ڕاگەیاند.

یانە مەلەكیەكە لە پەڕەی فەڕمی خۆی بڵاویكردەوە و نووسیویانە: لەدوای پشكنینەكانی ئەمڕۆ كە بۆ یاریزان هازاردمان كرد دەركەوت كەوا پێكانی هەیە لە ماسولكەی قاچی ڕاستیدا.

ئەمە لە كاتێكدا دێت كە  زەیدانی ڕاهێنەر دوێنێ ڕایگەیاند كەوا یاریزانە بەلجیكیەكە ئامادەیە بۆ یاریكردن و ناوی خستە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بۆ یاریەكەی ئەمشەویان بەرامبەر بەلەد وەلید.

هەروەها بە پێی سەرچاوەكان یاریزانە 29 ساڵانەكە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button