ئه‌وروپائیسپانیا

پێکانەکەی ئینسینی چاوەڕواننەکراوە

یاریگا
لۆرێنزۆ ئێنسینی، گۆڵکاری ئیتاڵی یانەی ناپۆلی وڵاتەکەی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر جێنەوا تووشی پێکان بووە و چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی زانیاریی دەستکەوتووە گۆڵکارەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی ناپۆلی هەفتەی داهاتوو بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتوس ناکات و پێشبینی دەکرێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا هەڵبژاردەکەشی مانگی داهاتووی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا یارییان هەیە.

ئێنسینی بریارە ئەمڕۆ لەلایەن تیمی پزیشكی یانەکەیان پشکنینی بۆ بکرێت و دواتر وادەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرا دەکرێت.

Back to top button