ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینسینی داهاتووی خۆی لەگەڵ ناپۆلی یەکلا کردووە

یاریگا
لۆرێنزۆ ئینسینی، هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا سەرەرای ئالۆزییەکانی لەگەڵ هاندەرانی یانەکەی، بەڵام دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

براکەی هێرشبەری ئیتاڵی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ Radio Kiss Kiss گووتی ” راستە لە ماوەی رابردوو هاندەرانی ناپۆلی نارازی بوون لە ئاستی براکەم، بەڵام ئەو دەیەوێت جارێکی دیکە خۆی بسەلمێنێتەو و بەم هۆیەوەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردۆتەوە”.

براکەی ئینسینی ئەوەشی ئاشکرا کردووە لە ماوەی داهاتوو گرێبەستە نوێیەکە رادەگەیندرێت.

Back to top button