ئیسپانیاگرنگترین

لیۆنێل مێسی پەیامی ماڵئاواییکردنی لە ئارتورۆ ڤیداڵ بڵاودەکاتەوە

یاریزانە چیلیەکە لەگەڵ مێسی هاورێی نزیک بوو

یاریگا – گواستنەوەی ئارتورۆ ڤیدال بۆ ئینتەر میلان لە ماوەیەکی دیکە بە فەرمی ڕادەگەینرێت. یاریزانەکە چیلیەکە دەمێکە چۆتە ئیتاڵیا و بەمزووانە پشکنینە پزیشکیەکانی تەواو دەکات و گرێبەستەکەی ئیمزا دەکات.

هەرچەندە ڤیداڵ هەرزوو لەلایەن کۆیمانی ڕاهێنەرەوە پێیگوترا کە لە پلانەکانیدا نییە، یاریزانەکە لەلایەن مێسیەوە بەشێوەیەکی دیکەی تایبەت ماڵئاوایی لێکرا لە پۆستێکی تایبەتی مێسی لە ئینستاگرام کە نووسیویەتی:

لەوکاتانەی کە بەرامبەر یەکدی یاریمان دەکرد تۆم بینی و لە کەسێکی ناوازە دەچوویت. بەڵام دوای ئەوەی لە نزیکەوە بە دیدارت شادبووم و تۆم ناسی، زیاتر تووشی سەرسورمانت کردم. چەندین ساتمان بەیەکەوە هەبووە لەم دوو ساڵەی ڕابردوو و تۆش جێدەستی خۆت جێهێشتووە، ژووری خۆگۆڕین بیرت دەکات ئارتورۆ ڤیداڵ. هیوای باشترینت بۆ دەخوازم، دڵنیام دووبارە بەیەکدی دەگەینەوە.

پۆستەکەی مێسی:

بابەتی زیاتر

Back to top button