یاریگا

گواردیۆلا باسی داهاتووی خۆی دەکات دوای ئەوەی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت لەگەڵ ستی

راهێنەرە ئیسپانیەکە تا ئێستا داهاتووی دیار نییە

یاریگا – پێپ گواردیۆلا لە پێنجەم وەرزی خۆیدا لەگەڵ یانەی مانچستەر ستی کەوا لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیکردنی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و بایەرن میونشنیش درێژترە. بەپێی گرێبەستەکەی ئێستاشی بێت، ئەمە دوایین وەرزیەتی، بەڵام بە گوتەی خۆی جارێ دەبێت تەرکیزی لای گەڕاندنەوەی یانەکە بێت بۆ سەر ڕێچکەی بردنەوەکان دوای ئەنجامەکانی وەرزی ڕابردوو.

حەزدەکەم بۆ ماوەیەکی زیاتر لەم یانەیە بمێنمەوە، بەڵام پێویستە بیسەلمێنم کە شایستەی ئەوەم. لە ئێستادا ئامانجمان بردنەوەی یاریەکانە. هەموو سێ ڕۆژ جارێک یاریمان هەیە، هەربۆیەش دەرفەتی ئەوەم نەبووە بەتەواوەتی بیر لەمە بکەمەوە.

شایانی باسە ئەم وەرزی چاوەکان هەمووی لەسەر راهێنەری ناوبراو دەبن بەوپێیەی دەگوترێت ئەمە دوایین هەلە لەبەردەم گواردیۆلا تاکو مانستی بە نازناوی چامپیۆنزلیگ شاد بکاتەوە و تیمەکەش دووبارە تۆکمە بکاتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button