ئیسپانیاگرنگترینمۆندیال

بەهۆی یاریەکانی ئەرجەنتینەوە، مێسی کلاسیکۆ لەدەست دەدات

یاریزانەکەی تانگۆ دەمێکە بە درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانی نەبینراوە

یاریگا – بارسێلۆنا و ڕۆناڵد کۆیمان ئەگەری هەیە بێبەش بن لە تواناکانی لیۆنێل مێسی بۆ سێ یاری لەنێویاندا یاری کلاسیکۆ، ئەگەر بێتوو یاریزانەکە بەشداری یاریەکانی تانگۆ بکات بۆ پاڵاوتنی مۆندیال.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین مانگی داهاتوو دوو یاری ئەنجامدەدات، بەرامبەر ئیکوادۆر لە 8ی مانگ و بەرامبەر بۆلیڤیاش لە 13ی مانگ، بەپێی یاساکانی ئێستای ئیسپانیاش بێت، هەر کەسێک لە کیشوەری ئەمەریکای باشوورەوە بگەڕێتەوە دەبێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ خۆی کەرەنتین بکات، بەوپێیەش بێت مێسی سێ یاری لالیگا لەدەستدەدات بەرامبەر یانەکانی خیتافی، ئالاڤێس و ڕیال مەدرید.

لە ئێستاشدا مێسی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئەرجەنتین دایە، هەربۆیەش لە ئەگەری گەشتکردنی بۆ یاریەکانی هەڵبژاردەکەی، گومانی تێدا نابێت کە مێسی ناتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button