ئیسپانیا

جیرارد پیكێ داوایەكی سەیر لە بارتۆمیۆ دەكات

یاریگا: ڕۆژنامە ئیسپانیەكان ئەمڕۆ هەینی ئەوەیان ئاشكرا كرد كەوا جیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوایەكی سەیر ئاڕاستەی سەرۆكی یانەكەیان دەكات.

بەپێی زانیاریەكانی كادینا سێر بارتۆمیۆ متمانەی نەماوە لە كامپ نۆو و بۆ ئەو مەبەستەش بەرگریكارە ئیسپانیەكە داوای دەستلەكاركێشانەوە و ڕۆشتنی دەكات.

شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو بارسێلۆنا بێ بردنەوەی هیچ نازناوێك كۆتایی پێهێنا و تووشی گەورەترین شكست بوو لەسەر دەستی بایرن میونشن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button