ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئالکانتارا سوپاسی هاندەرانی میونشن دەکات

تیاگۆ چوونە دەرەوەی لە بایرن میونشن دووپاتکردەوە

یاریسازی یانەی بایرن میونشن جێهێشتنی ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی پشتڕاستکردەوە.

تیاگۆ ئالکانتارا لە تویتێکدا چوونە دەرەوەی لە پاڵەوانی ئەوروپا دووپاتکردەوە، بەبێ ئەوەی ئاراستگەی داهاتووی ئاشکرا بکات، کە بە هەموو پێشبینییەکان یانەی لیڤەرپوول دەبێت.

تیاگۆ لە تویتەکەیدا نووسیویەتی ‘باشترین هاوبەش بۆ دروستکردنی یادەوەرییەکان، هاندەران و یاریزانان و تەواوی ئەندامانی یانەی بایرن میونشنە. سوپاستان دەکەم.


یۆرگن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر یانەی چێڵسی گواستنەوەی تیاگۆی پشتڕاستکردەوە و لە هەمان کاتدا جەختیکردەوە، ئالکانتارا کاریگەری لەسەر داهاتووی هیچ یاریزانێکی لیڤەرپوول نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button