ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سوارێز خەریكی بەدەستهێنانی پاسپۆرتی ئیتاڵییە

بیانکۆنێری ئامادەیە گرێبەستی لەگەڵدا بکات

یاریگا: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لویس سوارێز، سەرەڕمی بارسێلۆنا لە دوای مەشق کردن لەگەڵ یانەکەی، بە فڕۆکەیەکی تایبەت چووەتە ئیتاڵیا، ئەمەش بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی زمان، وەک هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی پاسپۆرتی ئیتاڵی.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، یوڤێنتوس سوورە لەسەر بەدەستهێنانی خزمەتەکانی لویس سوارێز و بە هۆی ئەوەی پاڵەوانی ئیتاڵیا ناتوانێت هیچ یاریزانێکی دیکەی غەیرە ئیتاڵی بباتە ریزەکانییەوە بەهۆی تەواوبوونی رێژەی ژمارەی یاریزانی بیانی لە پێکهاتەکەیدا، هەر بۆیە یوڤێنتوس دەیەوێت پاسپۆرتی ئیتاڵی بۆ سوارێز دەربهێنێت و دواتر گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

سوارێز گەیشتووەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ بیانکۆنێری و بڕیارە ساڵانە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەربگرێت و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت.

گرێبەستی ئێستای سوارێز لە ساڵی ٢٠٢١ لە بارسێلۆنا بەسەر دەچێت، بۆیە کارگێڕی بارسا دەیەوێت بڕە پارەیەکی دەستبکەوێت و لە کڕینی هێرشبەرێکی دیکە خەرجی بکات، چونکە بۆ هاوینی داهاتوو بە ناچاری بەخۆڕایی دەستبەرداری دەبێت.

کێشەیەکی دیکەی گواستنەوەی سوارێز بریتییەوە لەوەی هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول داوای بڕی ١٤ ملیۆن یۆرۆی کردووە، کە دەکاتە تەواوی مووچەی ئەم وەرزەی ئینجا ئامادەیە بارسا جێبهێڵێت.

ئەمە هەمان داوای ئاندرێس ئینیێستا و چاڤی هێرناندێز بوو، بەڵام ئەوان مووچەکەیان وەرگرت و ئارتورۆ ڤیدالیش کێشەیەکی هاوشێوەی هەبوو، بەڵام ئینتەرمیلان و بارسێلۆنا چارەسەریان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button