ئه‌وروپا

چارەنووسی دراكسلەر ڕوون نیە

یاریگا: ناوی جولیان دراکسلەر، یاریسازی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا جارێکی دیکە کەوتەوە نێو میدیاکان، ئەمەش دوای نیگەرانی یاریزانەکە لە یاری کردن لە ژێر سەرپەرشتی تۆماس تۆخێل، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان.

هەرچەندە تۆخێل پێی وایە دراکسلەر دەتوانێت ئاستی بەرەو پێش ببات، بەڵام هیچ دڵنیاییەکی بۆ یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی پاریس بە دراکلسەر نەداوە.

لە دوا یاری پاریسدا، لە دوا خولەکی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی مێتز، دراکسلەر تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد، بەڵام بۆ رۆژی دواتر رۆژنامەکان باس لە گواستنەوەی بۆ پرێمەرلیگ دەکەن، بە تایبەتیش هەردوو یانەی ئارسیناڵ و لیدزیونایتد خۆیان بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی لە بۆسە ناوە.

دراکلسەر لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٨ـەوە هیچ گۆڵێکی بۆ پاریس نەکردبوو، تۆخێل لە دوای یارییەکەی مێتز لە بارەی گواستنەوەکانەوە گووتی “لە تۆپی پێ هیچ شتێک گەرەنتی ناکرێت. چونکە شتەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدان و ئەمڕۆ وەک سبەی نابێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button