ئه‌وروپائیسپانیا

دیپای چاوەڕێ داهاتووی سوارێز دەکات

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆنی فەڕەنسا کۆتایی بە گواستنەوەکەی بۆ بارسێلۆنا هێناوە، بەڵام سەرەتا پێویستە ئەو یانەیە چارەنوسی لویس سوارێز گۆڵکاری ئۆروگوایی یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی هۆڵەندی بڵاویکردووە کارگێری یانە کەتەلۆنیەکە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە و یاریزانەکە کردووە و بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ هەروەها پێنج ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت ئامانجەکەیان دەگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام ئەو یانەیە پێش ئەوەی گرێبەستەکە رابگەینێت، دەیەوێت چارەنوسی لویس سوارێز هێرشبەری ئۆروگوایی یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.

بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری یاریزانە ئۆرۆگواییەکەی بێت، بەڵام ئەو یاریزانە داوای هەموو موچەکەی کردووە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و موچەی ساڵانەشی 14 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button