ئه‌وروپائینگلتەرا

مێمفس دێپای لە “ڕاپ”ـە تازەکەیدا باسی خاوەنەکانی مانچستەر دەکا

یاریگا- وا دیارە مێمفیس دێپای ڕێچکەی خۆی دۆزیوەتەوە چ لە تۆپی پێدا و چ لە دەرکەوتنیدا لە بواری هونەری گۆارن وتندا هەر لەو کاتەوەی مانچستەر یونایتدی جێ هێشتووە.

دێپای کە لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە بە تەواوەتی لە بارسێلۆنا نزیک بۆتەوە و گوایە لە میرکاتۆی زستانەدا ڕوو دەکاتە کامپ نو، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وەک “ڕاپەر” کیلپێکی بڵاو کردۆتەوە لەژێر ناونیشانی [Big Fish] تێدا باسی “گلەیزەرس” دەکات، ئەو خێزانەی خاوەندارێتی مانچستەر یونایتد دەکەن.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە ساڵی 2015 بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی چوار ساڵ لە ئایندهۆڤنەوە ڕووی کردە مانچستەر، بەڵام هەلی ئەوتۆی پێ نەدرا هەر بۆیە لە ساڵی 2017 ئۆڵترافۆردی جێهێشت و پێوەندی بە یانەی لیۆنی فەڕەنسییەوە کرد.

لە نیوەدێڕێکی کلیپەکەیدا، دێپای دەڵێ ” I need money like the Glazers” واتا [وەک خێزانی گلەیزەرس پارەم پێویسته.]

بابەتی زیاتر

Back to top button