ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی هێرشبەرێکی بۆندسلیگاوە

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامانجی خۆی بۆ گواستنەوەکانی هاوینە دیاری کردووە و هێرشبەرێکی خولی ئەڵمانی لە ژێر ڕادارەکانی قەڵای سپییە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، زینەدین زیدان سەرسامە بە تواناکانی دانی ئۆڵمۆی هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی و خواستی لەسەرە لە گواستنەوەکانی هاویندا ئەو گۆڵکارە ئیسپانییه بکڕن.

ئۆڵمۆی تەمەن 22 ساڵ پێشتر لە بارسێلۆناوە نزیک بوو، بەڵام دواتر ڕووی کردە دینامۆ زیگرەب دوای کێبڕکێی ئەو دوو یانەیە بۆ گواستنەوەی.

هەر سەبارەت بە نیازی مێرەنگی بۆ کڕینی ئۆڵمۆ، بریکاری یاریزانەکە نەیتوانی ئەو دەنگۆیە ڕەت بکاتەوە و گوتی: “ئەم هەواڵە نە دەتوانم ڕەتی بکەمەوە، نە پشتڕاست. نازانین لە ماوەی 10 ڕۆژیتردا چی ڕوو دەدات.”

بابەتی زیاتر

Back to top button