ئیسپانیاگرنگترین

یەكەم لێدوانی باوكی میسی دوای گەشتنی بە بارسێلۆنا

یاریگا: خۆرخی میسی، باوكی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتە بارسێلۆنا بۆ مەبەستی كۆبوونەوەی لەگەڵ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە سەبارەت بە داهاتووی كوڕەكەی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد دوای گەشتنی بە فڕۆكەخانە ژمارەیەكی زۆر ڕۆژنامەنووس چاوەڕوان بوون پرسیاری داهاتووی لیۆیان كرد.

خۆرخی بۆ ڕۆژنامەنووسان: هیچ شتێك نازانم هاوڕێیان.

وا چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا هەردوولا كۆببنەوە و داهاتووی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە یەكلابكەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button