کوردستان

تۆپی پێی کوردستان لەنێوان بڕیارە یاسایی و نایاسایییەکان

ئەم خۆخەڵەتاندنەمان لەچی؟

یاریگا- لە سەروبەندی ئەم کێشمە کێشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەدا گوێ بیستی زۆر نوکتە و قسەی نەستەق ئەبین لە نێویشیاندا باسی بەحزبی کردنی وەرزش و باسی دوو ئیدارەی دەکرێت ئەرە هەر بەڕاست ئێمه گێلین یان خۆمان ئەخەڵەتێنین یان بڕیارەکە بەدڵی ئێمە نیە بۆیە بەحزبی کردنمان کردوەتە چەکی دەسمان دەی با زیاتر خۆمان نەخەڵەتێنین چەندین ساڵە وەرزش لە یەکێتی تۆپی پێ هەر حزبی بوە وەرزش لەم یەکێتی تۆپی پێیە هەر دوو ئیدارەی و ڕێکەوتن بووە بەڵام بەنهێنی و بە عاقڵی بە حزبی و دوو ئیدارەی کراوە مەبەستم لە نهێنیەکە ئەوەیە هەرچی بڕیاری نایاسای و نادروست و بێ بەرنامە بووە لەم یەکێتی تۆپی پێیە هەبووە بەڵام گرفتەکە سەرەکیەکە ئەوە بووە کەسێ نەبو پێیان بڵێ stop بۆ ئەم هەموو بڕیارە نادروستە!!

ساڵ نەبوە لەم یەکێتی تۆپی پێیە بڕیاری نایاسای نەدرێ ئەرە خێرە ئەمەی یانەی نەورۆز نایاساییە بەڵێ منیش ئەڵێم سەد لە سەد نایاساییە ئەوەشی بڵێ یاساییە خۆ خەڵەتاندنە و هیچی تر بەڵام ئەبێ بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی ڕابردوو کە ساڵ نەبوە بڕیاری نادروست لەم یەکێتی تۆپی پێیە نەدرێت بۆ هەمووان بێ دەنگ بون! ئەرە بڕیاری ڕاگیرانی یانەی شەهیدان لە لایەن یەکێتی تۆپی پێوە کام یاسایە لە کاتێکدا هەمووان ئەزانین یانەکان سەربە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشن ڕاگیران و دوورخستنەوەی یانەکان تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیە وەرزشیەکانە ئەرە پێم بڵێن ئەوەی لە چەمچەماڵ ڕوویدا لە زاخۆش ڕووی نەدا بۆ بڕیارەکە بۆ چەمچەماڵ وابوو بۆ زاخۆ وانەبوو؟بیرتان بێنمەوە برایەتی چۆن نەبوە پاڵەوان یان خۆتان باش لە بیرتانە ئێ ئێوە هەمیشە ناڵێن بەڵگەی مەلموس ئێ فەرموو چاوپێکەوتنەکەی غفور عسمانی گۆڵپارێزی یانەی ئارارات و محمد خۆشناوی سەرپەرشتیاری یانەی هەولێر بەڵگەی مەلموس نەبوون بۆ کڕین و فرۆشتن بەیاریەکان و بێ بەش کردنی یانەی برایەتی لە بوون بەپاڵەوان ئەگەر ئەڵێن ئەوەی برایەتی دوو ساڵ بەسەریدا تێ پەڕیوە خۆ لە خولی ئیتالیا یوڤانتوستان بینی کە بەڵگەکان ئاشکرا بوون چیان بەسەر هێنا، ئەی با نزیکترین نمونەتان بە بیر بێنمەوە کە ئەمساڵ ڕوویدا ١٧ گۆڵەکەی تازە پێگەیشتوانی پێشمەرگەی سلێمانی کوا بەڵگە و کوا لیژنەی لیکۆڵینەوە بۆ ئاشکراتان نەکرد ئەویش دیزە بە دەرخۆنە کرا، ئەرە پێم ناڵێن مانەوەی شێروانە لە خولی نایاب و سەرخستنی چوار یانە لە یەک وەرزدا هەموو ئەمانە یاسایی بوون؟

بۆیە ئەم هەموو کارەساتە وەرزشیانە بۆ یاسایی بوون ئەوەی نەورۆز بۆ نایاساییە کە بەشێکی زۆری بڕیارەکانی ڕابردووی ئەم یەکێتی تۆپی پێیە سەد لە سەد نایاسایی بووە و حزبیانە و دوو ئیدارەی و ڕێکەوتنی ژێر بە ژێر بووە!
بۆیە تکایە بهێڵن ئەمساڵیش ئەم بڕیارە نایاساییەش بدرێتو وەرزشەکە بۆ یاریزانی گیرفان بەتاڵ دەست پێ بکاتەوە.

ئا.هەردی حەسەن

Back to top button