کوردستان

كاردانەوەی بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان

یاریگا- دوابەدوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەبەرواری 25/7/2020 بەئامادەبونی هەشت ئەندامی یەکێتیەکە کەبریتی بون لەجێگری سەرۆک و سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردرا کەیانەی نەورۆز وەک پاڵەوانی 2019/2020 دیاری بکرێت و یانەی برایەتیش بەپلەی دووەم هەژماربکرێت

بەگوێرەی دوایین ڕیزبەندی یانەکان بەرلەوەی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا یاریەکانی خولەکە بوەستێنێت، ئەم بڕیارە ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن هەندێک لەیانەکان و چاودێرانی وەرزشی، ئەمڕۆ لەهۆتێل کوارتز بەئامادەبونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و نوێنەرانی 9 یانەی بەشداربو لەخولی نایابی کوردستان و بێ ئامادەبونی ئەندامەکانی شاری سلێمانی بڕیاردرابە هەڵوەشانەوەی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2019/2020 پەسەندنەکردنی بڕیارەکانی کۆبونەوەی پێشو و دیاری نەکردنی یانەی نەورۆز وەک پاڵەوانی خولەکە،

لەبەرمبەردا ( کامەران عەلی ) یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی نەورۆز تایبەت بە یاریگانێت وتی( ئێمە لەگەڵ ئەوەیا بوین خولەکە تەواوبکرێت ئامادەییمان نیشانداوە بەهەرجۆرێک بێت یاریەکان بکرێت چونکە باوەڕی تەواومان هەبو کەئێمە بەشایستەیی دەبینەپاڵەوان بەڵام بەئامادەبونی هەشت ئەندام بڕیاری پاڵەوان بونی ئێمەیان داکەچی ئەمڕۆ بە ئامادەبونی پێنج ئەندام بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە کەئەمە ئەوەمان پێ دەڵێت ڕەنگە کێشەی ئەوان ناوی یانەی نەورۆزبێت)

لەسەرکاردانەوەی هەمان بابەت سکرتێری یانەی وەرزشی برایەتی لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک نوسیویەتی ( ئەگەربێتو یانەی نەورۆز وبرایەتی ئەمە قبوڵ بکەن ئەوپەڕی نەزانیە جارێکیتر بەشداری خولێک بکەن پارەی خەیاڵی تێداسەرف بکەن بۆدەرخستنی ناوبانگی کەسی بێت وخۆی وەک پاڵەوان بناسێنێت)

ئا.ئاكۆ هەولێری

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!