ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لیستی باشترین یاریزانەكانی چامپیۆنسلیگ

یاریگا: یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لیستی باشترین یاریزانەكانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دەستنیشانكرد.

بایرن میونشن توانی بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا نازناوەكە بباتەوە ، دوای بردنەوەیان لە پاریس سان جێرمان لە یاری كۆتایی بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

یاریزانەكانی بایرن پشكی شێریان هەیە لە لیستەكەدا و تەنها یەك یاریزانی خولی ئیتاڵی و سێ یاریزانی پریمەرلیگ و هەروەها شایەنی باسە گۆڵكاری مێژووی خولەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لیستەكەدا نابیندرێت.

لیستی تەواوی یاریزانەكان:

گۆڵپارێز: لۆپێز (لیۆن) ، ئۆبلاك ( ئەتلەتیكۆ مەدرید) ، نۆیەر ( بایرن میونشن)

هێڵی بەرگری: ئالابا و كیمیچ و ئەلفۆنسۆدیڤێز ( بایرن) ، ئەنجلینۆ و ئۆبامیكانۆ (لایپزیگ) ، ڤان دایك (لیڤەرپول)

هێڵی ناوەند: مۆلەر و گۆرێتزكا و تیاگۆ ئەلكانتارا ( بایرن) ، گۆمێز ( ئەتلانتا) ، ماركینهۆس ( پاریس) ، عوار (لیۆن) ، دی برۆین ( مانچستەر سیتی)

هێڵی هێرشبردن: ڕەحیم ستیرلینگ ( مانچستەر سیتی ) ، لیۆنێل میسی ( بارسێلۆنا) ، نەیمار و مباپێ (پاریس) ، لیڤاندۆڤسكی و گنابری ( بایرن )


 

Back to top button