ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئینزاگی پەیامێکی گرنگ بۆ یاریزانەکانی دەنێرێت

یاریگا –

بەر لە یارییەکەی بێنفیکا ئینزاگی پەیامێکی گرنگ بۆ یاریزانەکانی دەنێرێت.

سبەی سێشەممە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی.

ئینتەر لە ئێستادا بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بە جۆرێک 6 یارییە بەدوای یەک تامی بردنەوەی نەکردووە، کە لە 3 یاری یەکسانبووە و 3 یاریشی دۆڕاندووە.

تیپەکەی ئینزاگی دەیەوێت یارییەکەی بێنفیکا بکات بە سەرەتایەکی باش بۆ گەڕانەوە بۆسەر رێچکەی سەرکەوتن و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ناهەموارەیان.

بەپێی هەواڵێکی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەکە بەر لە یارییەکەی بێنفیکا لە مەشقەکاندا پەیامێکی گرنگی بە یاریزانەکانی گەیاندووە و گوتوویەتی:

هەلی گۆڵکردن زۆر دەڕەخسێنین، بەڵام گرفتەکەمان ئەوەیە تۆپ ناچێتە گۆڵەوە، بەڵام با متمانە لەدەست نەدەین، دڵنیام دەگەڕێنەوە بۆ گۆڵکردن، با هیوامان بەخۆمان هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button