ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی دیکەی بارسێلۆنا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردووە هیرۆکی ئابی یاریزانی ژاپۆنی تیپی لاوانی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە تیپی دووەمی بلاوگرانا بریارە یەک شەممەی داهاتوو دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش پێش وەختە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ سەرجەم یاریزان و راهێنەرانی تیپەکە کراوە و لە ئەنجامدا پشکنینی یاریزانە ژاپۆنیەکە پۆزەتیڤ دەرچووە و دەرکەتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید19ـیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە یاریزانەکە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و تەندروستی باشە و تاوەکو ئەو کاتەی ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنێت کەرەنتین دەکرێت.

Back to top button