ئه‌وروپائیسپانیا

خامێس یەکەم ئۆفەری فەرمی پێگەیشتووە

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، ناوەڕاستکاری کۆلۆمبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت و سەرچاوە نزیکەکانی ئەم یانەیەش باس لە ئۆفەرێکی یانەی گالاتاسارای تورکی دەکەن.

سێرخیۆ ڤالێنتین رۆژنامەنوسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کارگێری شاهانەکان ئامادەن دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەی یانەکەیان بن و چاوەڕێ گەیشتنی داواکاری بۆ ئەو یاریزانە دەکەن و یانەی گالاتاسارای تورکیاش بەم دواییە ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش بە مێرنگی کردووە، بەڵام یانە تورکیەکە ئامادەنیە تەواوی موچەکەی پێ بدات.

خامێس لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە و بۆ ماوەی دوو وەرزیش بە خواستن یاریی بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کردووە و لە هاوینی 2021 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button