ئیسپانیا

دیلۆفیۆ: کۆیمان هیچ شتێکی لە هەگبەدا نەبوو لە ئێڤەرتۆن

یاریگا – ڕۆناڵد کۆیمان وەک ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا ناسێنرا، بەڵام جێرارد دیلۆفیۆ هیچ سەرسامیەکی دەرنەبڕی بەم بڕیارە. یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا بەشێکی وەرزی ١٧-٢٠١٦ لە ئێڤەرتن و لەژێر دەستی کۆیمان بەسەربرد بەڵام وا هەستدەکات ڕاهێنەری ناوبراو هیچ تازەگەریەکی لە یانەکەدا نەکرد.

بەپێی ئەزموونی کەسی خۆم بێت، ناتوانم شتێکی ئەوتۆتان لەبارەی کۆیمانەوە پێبڵێم. ئەو هیچ شتێکی لە هەگبەدا نەبوو. من دڵخۆش نەبووم لە ئێڤەرتن هەربۆیەش چوومە ئەی سی میلان. با بزانین چی دەکات لە کامپ نو.

لەبارەی دۆخی ئێستای بارسێلۆناوەش، دیلۆفیۆ ڕایگەیاند کە ئەم بابەتە بۆ ئەو گرینگ نییە:

لەڕاستیدا دۆخی بارسێلۆنا بەلامەوە جێگای سەرنج نییە، دەکرێ بڵێم هەر گرینگ نییە بەلامەوە. لەوێ ئەو ئارامیەی جارانیان نەماوە لەگەڵ یاریزانی لا ماسیا. ئەگەر بێتوو کات بە یاریزانە لاوەکانیان بدەن، ئەوانیش فێری شێوازی یانەکە دەبن. ئێستا خەریکی گۆڕانکارین، بەڵام چەندین ساڵ لەدواوەن.

شایانی باسە دیلوفیۆ 37 یاری لەژێر دەستی ڕاهێنەر کۆیمان ئەنجامداوە لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2017دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button