ئه‌وروپائیسپانیا

کومان لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دوور دەخرێتەوە

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەڕەشەی لەسەرە و لەوانەیە ماوەیەکی دیکە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

ڤیکتۆر فۆنت پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دەڵێت ” ئەگەر ببە سەرۆکی ئەو یانەیە راهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی دوور دەخەمەوە و لە شوێنی ئەو چاڤی هێرناندێز دەست نیشان دەکەم، چونکە شایستەترین کەس بۆ ئەم پۆستە ئەفسانەکەی پێشووی یانەکەیە و دەمەوێت لە پۆستێکی دیکە سوود لە شارەزاییەکانی راهێنەرەکی ئێستا ببینین”.

فۆنت لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد پلانێکی تایبەتی خۆی هەیە و دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە بارسێلۆنا بکات، بۆ ئەوەی بتوانن رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان بکەنەوە.

Back to top button