ئینگڵته‌را

فەرمی: دی برۆین بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا: كیڤن دی برۆین ، ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا .

كەمێك پێش ئێستا یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەشێوەیەكی فەرمی لە بەیاننامەیەكدا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی دیاریكرد و خەڵاتەكە درا بە ناوەڕاستكارەكەی سیتیزن كیڤن دی برۆین.

هەریەك لە یاریزانانی لیڤەرپول سادیۆ مانێ و جۆردان هەندرسۆن و ئەلیكساندەر ئارنۆڵد پاڵێوراوی خەڵاتەكە بوون و لە كۆتایدا ئەستێرە بەلجیكیەكە توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

ناوەڕاستكارەكەی سیتی لەم وەرزەدا توانیویەتی 13 گۆڵ تۆمار بكات و 20گۆڵیش درووست بكات .

بابەتی زیاتر

Back to top button