ئینگلتەرا

مۆرینهۆ پێیوایە پێویستە نازناوی 2017/2018ـی پریمەرلیگ بدرێت بە مان یونایتد

یاریگا –

دوای تێپەڕینی چەند ساڵێک بەسەر ئەو وەرزەی تێیدا مان سیتی بوو بە پاڵەوان و مانچستەر یونایتدی ڕکابەریان بە ڕاهێنەرایەتیی جۆزێ مۆرینهۆ پلەی دووەمیان وەرگرت، سپێشەڵ وەن پێی وایە لە باری سزادانی سیتیزنس، رەنگە نازناوەکە بدرێت بە شەیتانە سوورەکان.

لە میانی چاوپێکەوتنێکی نوێیدا کە دەیلی ستار بڵاوی کردووەتەوە، مۆرینهۆ دەڵێت: “رەنگە چانسێک هەبێت ئەو نازناوە بۆ ئێمە بێت، وا نییە؟ چونکە بەوەی کە مان سیتی تۆمەتبارە بە پێشێلێلکردنی یاسای دارایی یاریی خاوێن، هەندێک خاڵیان لێ دابشکێنرێت و ئێمە نازناوەکە ببەینەوە.”

ئەو قسانەی راهێنەرە پورتوگالییەکە لە کاتێکدایە کە ئەو وەرزەی باسی دەکات، لە نێوان ئەو چەند وەرزەیە کە سیتی تێیدا تۆمەتبار دەکرێت بە پێشێلکردنی یاساکان و سزای چاوەڕوانکراو ڕووبەرووی دەبێتەوە لە باری ساخبوونەوەی تۆمەتەکان.

هێشتا دیار نییە سزاکان چی دەبێت، لە کاتێکدا لەو وەرزەدا تیمەکەی مۆرینهۆ ١٩ خاڵ لە دوای سیتی پاڵەوانەوە بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button