ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

خلێفی: نەیمار و مباپی لە پاریس بەردەوام دەبن

یاریگا: ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی داهاتووی دوو ئەستێرەی یانەكەی نەیمار دا سێلڤا وكیلیان مباپێ لەگەل یانەكەی ئاشكرا دەكات.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ خلێفی ووتی: نەیمار و مباپێ یەكێكن لە باشترین یاریزانەكانی جیهان،بەڵام بردنەوە بە هەوڵ و تێكۆشانی هەمووان بەدەست دێت و ناشكرێت ئەو هەوڵ و ماندوو بوونەی یاریزانە بەڕازیلیەكەمان لەبەرچاو نەبێ.

هەروەها ووتیشی: من دڵخۆشم بە هەبوونی ئەو دوو ئەستێرە لەیانەكەم، هەول دەدەم بیانپارێزم تا ژیانیان ماوە لە پاریس سان جێرمان بمێننەوە.

یانە فەڕەنسیەكە لە یاری چارەكی كۆتایی بەرامبەر ئەتلانتا توانیان بردنەوە بەدەست بهێنن و خۆیان بگەیەننە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە و لە چاوەڕوانی براوەی نێوان ئەتلەتیكۆ مەدرید و لایپزیگ دان.

بابەتی زیاتر

Back to top button