ئه‌ڵمانیا

دۆرتمۆند کۆتا بڕیاری لە بارەی جۆدان سانچۆوە دا

یاریگا- یانەی بروسیا دۆرتمۆند ڕایگەیاند کەوا جۆدان سانچۆ لە یانەکەیان دەهێڵنەوە.

دۆرتمۆند کە لە ئێستادا لە سویسرایە بۆ خۆ-ئامادەکاری وەرزی نوێ، لە ڕێگەی مایکڵ زۆرک، بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “لە پلانی ئەوەداین سانچۆ ئەم وەرزه لەگەڵماندابێت. بڕیارەکەش کۆتاییە. پێم وابێت ئەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکان دەداتەوە. هاوینی ڕابردوو مووچەکەیمان ڕێکخست بە گوێرەی ئەو ئاستەی پێشکەشی دەکات. ئەمە لەناوەڕۆکدا، درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیتی تا ساڵی 2023.”

گرێبەستی ئێستای یاریزانە ئینگلیزیەکە ساڵی 2022 کۆتایی دێت و یانەی مانچستەر یونایتد بە توندی لەسەر هێڵ بوون بۆ پەلکێش کردنی سانچۆ لە سیگناڵ ئیدونا پارکەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button