ئه‌ڵمانیا

ماتس هومێڵس ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

یاریگا –

ماتس هومێلس، کاپتنی دووەمی یانەی بروسیا دۆرتمۆند، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لەم یانەیەدا تۆمار کرد.

سەرکەوتنی دوێنێی بروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر یونیەن بەرلین، 207هەمین سەرکەوتنی ماتس هومێلس بوو لە بۆندسلیگا لەگەڵ زەردەواڵەکان.

ئەم بەرگریکارە بەئەزموونە ژمارەی پێوانەیی میخائیل تسۆرکی گۆڵکاری پێشووی تیپەکەی تێپەڕاند، کە هاوکات بۆ ماوەیەک وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەکە کاری کردووە، هەروەها وەک خاوەنی ریکۆردی بەسداری کردن لە زۆرترین بردنەوە لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند دەستنیشانکرا.

هومێلس کە بەم دواییە لەلایەن راهێنەرە نوێیەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جولیان ناگلیسمانەوە بانگهێشتی کەمپی ئەڵمانیا کرابوو، رۆژانی خۆش لە تیپەکەی ئیدین تێرزیچ بەسەر دەبات. لەم وەرزەدا گۆڵی گرنگی بۆ یانەی زەردپۆشەکانی ئەڵمانیا تۆمار کردووە و کاریگەری هەبووە لە ئەنجامە باشەکانی ئەم یانەیە.

هومێلس کە بە بەرهەمی ئەکادیمیای بایرن میونشن دادەنرێت، لە وێستگەی دووەمی خۆی واتە یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەسەر دەبات و لە کۆی 472 یاریدا 38 گۆڵی بۆ ئەم تیپە تۆمارکردووە.

هەروەها 76 جار درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای پۆشیوە و توانیویەتی 5 گۆل بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات، هەروەها لە جامی جیهانی 2014 توانی ناسناوی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button