بازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچستەر لە کڕینی سانچۆ بێ هیوا نەبووە

یاریگا- یانەی مانچستەر یونایتد بێ هیوا نەبووە لەکواستنەوەی جۆدان سانچۆ بۆ ئۆڵدترافۆرد و پلانی نوێی هەیە بۆ ئەو یاریزانە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی، مان یو دەیەوێت جارێکیتر هەوڵ بۆ ئەو گواستنەوەیە بدات بەڵام لە هاوینی 2021 دوای بەدی نەهاتنی ئەو ئامانەجەیان لەم ساڵدا کاتێک بەرپرسانی دۆرتمۆند بە ئاشکرا ڕایانگەیاند یاریزانە ئینگلیزیەکەیان لە پلانەکانی ساڵی داهاتووی یانەکەیە.

هەردوو یانە لە گواستنەوەکاندا نەگەشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی بەهۆی داخوازییە بەرزەکانی دۆرتمۆند کە داوای 120ملیۆن یۆرۆیان دەکرد لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی سانچۆ، بەڵام ئەو بڕە پارەیە قورس دبوو بۆ سەر خەزێنەی مان ی بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button