ئیسپانیا

دیلبۆسکی: مێسی مارادۆناشی تێپەڕاندووە!

یاریگا- ڤیسنتی دیلبۆسکی ڕاهێنەری ناوداری پێشووتری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ڕیاڵ مەدرید، پەسن و پیاهەڵدانێکیزۆری لیۆنێل مێسی دەکات و بڕوای ئەو، مێسی مارادۆنایشی تێپەڕاندووە.

لە چاوپێکەوننێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ TyC دیلبۆسکی لە بارەی بەراوردی  دوو ئەفسانە مێژووییەکەی ئەرجەنتین گوتی: “مێسی یاریزانی گەڕەک و لاکۆڵا بوو. ڕوانینێکی وای هەیە بۆ یارییەکە، لەگەڵ کۆنترۆڵی بەسەرتۆپدا و مراوغەکردنەکانی کە تا ئێستا وێنەی نەبووە. بە ڕای من ئەو لە ئێستادا باشترینی جیهانە. لە سەرەتای دەرکەوتنیدا مێسی باشترین شوێنگرەوەی مارادۆنا بوو، بەڵام دەمێکە مامۆستاکەی تێپەڕاندووە. ڕەنگە خەڵکانێک دژم بن لە بۆچوونەکەم، بەڵام لای من مێسی باشترینی مێژووە.”

ڕەخنەگرانی مێسی زۆر جار ئەفسانەکەی بارسا بەوە ڕەخنە دەکەن کە نەیتوانیوە وەک مارادۆنا نازناوی گەورە بۆ وڵاتەکەی بباتەوە. لە بەرامبەریشدا کەم نین ئەو بۆچوونانەی کە پێیان وایە لیۆ باشترینی هەموو سەردەمەکانە ئەگەرچی هێشتا تانگۆی بە نازناوە گەورەکان شاد نەکردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button