ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا یاریزانێکی نارازی مانچێستەر سیتی دەوێت

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەم هاوینە چەند یاریزانێکی کردووەتە ئامانج و یەکێک لەو یاریزانانەش بێرناردۆ سیلڤا یاریزانی پۆرتوگاڵی یانە مانچێستەر سیتی ئینگلیزیە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووە یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە بە هۆی کەم یاریی کردنی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی نیگەرانە و دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و کارگێری یانە کەتەلۆنیەکەش دەیەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و بۆ ریزەکانی یانەکەیان بگوازنەوە.

سیلڤا هاوینی 2017 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە و تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکانیش لەگەڵ یانەکەی بەشداری 156 یاریی کردووە و 30 گۆڵ و 35 ئاسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button