ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

موچەی یاریزانێکی پاریس سانجێرمان هێندەی گشت یاریزانەکانی ئاتالانتایە

یاریگا
چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لە یەکەم یاریی قۆناخی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاتالانتای ئیتاڵی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە هەردوو یانە لە کاتێکدا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانتیەکە رکابەری یەکتری دەکەن، تەنها موچەی نێیمار داسیلڤا کە ساڵانە 36 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، هێندەی گشت یاریزانەکانی یانە ئیتاڵیەکە و باشترین یاریزانەکانی ئەو یانەیە گۆمێز، ئیلیچ و زاباتا پێکەوە 1.2 ملیۆن یۆۆر وەردەگرن.

هەردوو یانە ئەم هەفتەیە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ولە پۆرتوگاڵ رووبەرووی یەکتری دەبنەوە و براوەکەشیان لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی لەگەڵ براوەی لایپزیگ و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button