ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا بەرگریکارێکی تورکی کردووەتە ئامانج

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت ئەم هاوینە بەرگریکارێک بگوازێتەوە ریزەکانی و یەکێک لە ئامانجەکانیشی جاغلار سۆیۆنجۆ بەرگریکاری تورکی یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزیە.

کەناڵی NTV SPORـی تورکی بڵاویکردووە بلاوگرانا ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکارەکەی یانە ئینگلیزیەکە ئۆفەرێکی ٤٠ ملیۆن پێشکەشی ئەو یانەیە بکات و چاوەڕێش دەکرێت لە ئەگەری رێکەوتنی نێوان هەردوو یانە، ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

سۆیۆنجۆ لە ساڵی ٢٠١٨ بەرامبەر ٢١ ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لێستەر سیتی کردووە و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری ٤٢ یاریی کردووە.

Back to top button