ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

خواردنەوە کحولیەکان لە فایناڵی جامی ئینگڵاند قەدەخە دەکرێت

یاریگا-
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند بڵاویکردەوە هیچ یاریزانێک بۆی نیە لە فایناڵی جامی وڵاتەکەیان دوای یارییەکە خواردنەوە کحولیەکان بخواتەوە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردۆتەوە لە پێناو رێزگرتن لە یاریزانانە موسوڵمانەکانی هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و واتفۆرد، بریاریانداوە خواردنەوە کحولیەکان واتە ( مشروبات ) لە کاتی ئاهەنگ گێران قەدەخە بکرێت و ئەم بریارەی بە هەردوو یانە گەیاندووە.

هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و واتفۆرد بریارە لە رێکەوتی هەژدەی مانگی داهاتوو لە یاریگەی وێمبلی لە فایناڵی جامی ئینگڵاند رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button